.....هەموومان ئەزانین کە تەکنەلۆجیا بوە بە بەشێک لە ژیانمان وە هەموو ڕۆژی بەکاری ئەهێنین وە زۆر بون و فرە جۆری لە تەکنەڵۆجیا ڕەنگە نەتوانین لە هەموو رویەکەوە کۆنتڕۆڵی بکەین بە تایبەت لە سیم کارت دا ، بۆیە ئەم پڕۆگرامە کار ئاسانیت بۆ ئەکات لە کاتی (زانینی باڵانس ٫ پڕکردنەوەی باڵانس ، ناردنی باڵانس ) بە شێوەیەکی زۆر سادە و ئاسان ، کە تەنها لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە ئەتوانی هەموو ئەو کردارانە ئەنجام بدەی ، وە سودێکی تری ئەم پڕۆگرامە ئەوەیە کە بە کاتێکی زۆر کەم کارەکانت بۆ ئەنجام ئەدات وە تۆ پێویست ناکات کۆدی پێش ژمارەکان بنوسی وە ئەم خزمەت گوزاریە بۆ هێڵی (ئاسیاسێڵ و کۆڕەک ) بەردەستە ،